ناپۆلی بۆ یارییەکەی میلان تووشی قەیران بووە

یانەی ناپۆلی ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەی سی میلان دەکات، بەر لەو یارییەش لەسەر ئاستی هێرشبردن دووچاری قەیران بوون.

سبەی چوارشەممە، یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای “سان سیرۆ” لە نێوان یانەکانی ناپۆلی و ئەی سی میلان بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دیلۆ سپۆرت” ئاشکرایکردووە، کە لوچیانۆ سپالێتیی ڕاهێنەری ناپۆلی ڕووبەڕووی قەیرانی هێرشبەری بووەتەوە،

پێش یارییەکەی میلان، هەریەک لە ڤیکتۆر ئۆسیمین و جیۆڤانی سیمیۆنی دووچاری پێکان بوون و دوایین ڕاهێنانەکانیان ئەنجام نەداوە، هەروەها جیاکۆمۆ ڕاسپادۆری بە تەنها ڕاهێنانی کردووە.

سبەی چوارشەممە، یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان ناپۆلی و میلاندا دەکرێت، یاریی گەڕانەوەش لە ڕێکەوتی 18ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

چێڵسی، گاڤی لە چنگی بەرشلۆنە دەردەکات

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: نەوت فرۆشراوە و مووچە کەمکراوەتەوە ھێشتاش 35 ملیار دۆلار قەرزدارین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share