(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سۆسیداد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (19)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ له‌ یاریگای خۆیدا دوو خاڵی گرنگی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد لەدەستدا.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیدادی کرد، یارییەکە‌‌ بەبێ‌ گۆڵ کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی بە درێژایی ماوەی(90 خولەک) هێرشیانکردە سەر گۆڵی ڕکابەرە باسکییەکە، لە بەرامبەردا یاریزانانی سۆسیداد بە هێرشی هەڵگەڕاوە چەندین هەلیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ ڕەخساند، بەڵام هیچ یەکێک لە گۆڵکارانی دوو جەمسەرەکە سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (42) خاڵ لە پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” بەردەوامبوو، بەڵام جیاوازیی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ڕکابەری بۆ پێنج خاڵ فراوان بوو.

بە هەمانشێوا یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد به‌ (39) خاڵه‌وه‌ لە پله‌ی سێیەمی ڕیزبەندیی خولەکەدا هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی یاریی لووتکەی لە ڕۆما بردەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share