پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی نۆ کەسی راگەیاند کە چەند تاوانێکی دزییان ئەنجامدابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ چاودێریكردنی ناوبازاڕ، نووسینگه‌ی ناو بازاڕی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له چه‌ند چالاكییه‌كی جیادا نۆ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه چه‌ندین تاوانی دزیكردنی پاره‌و ماتۆڕسكیلیان ئه‌نجامدابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو له تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و له چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده‌كانی 446 و30 ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون”.
ئاشکراشیکرد، “له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك و ده‌مانچه‌یه‌كی بێمۆڵه‌ت و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا”.