کەشناسیی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، بارانبارین دەستپێدەکات و لە کاتەکانی سبەینێ شەوەوە رێژەی دابارین زیاتردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین  بەشێوەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەندێک جار بە شیوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت  لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندێک جار بە شێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا”.

ئاشکراشیکرد، “بەراورد بە ئەمڕۆ بە گشتی پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بۆ( 4-5 ) پلە”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە دەنێرێتە سلێمانی

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: نۆ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share