بۆ كۆچی دوایی وێنەگر و رۆژنامەنووس كاك ئەحمەد عەلی تۆڕی میدیایی ئێستا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و كەناڵی ئێن ئاڕتی دەكات.
دەقی پەیامەكە:-
هەواڵی كۆچی دوایی وێنەگر و رۆژنامەنووس كاك ئەحمەد عەلی لە دڵەوە نیگەرانیكردین، كە لەكاتی راپەڕاندنی ئەركەكەیدا گیانیلەدەستدا.
بەناوی تۆڕی میدیایی ئێستاوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە خانەوادە و كەناڵی ئێن ئاڕتی دەگەیەنین، داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دوا كۆست و خەمی هەموولایەك بێت.
تۆڕی میدیایی ئێستا