ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە گفتوگۆ دەكەین کە ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست دەداتە مامۆستایان بە جۆرێك کە قیستەكان دەگەڕێننەوە بە دینار لێیان وەربگیرێت لەبری دۆلار.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەپێی بڕیارێك مامەڵەكردن لە فەرمانگە حكومییەكان بە دینارە، بەڵام ئەو بڕیارە لە كۆمپانیاكان جێبەجێنەكراوە.

راشیگەیاند، بەهای دۆلار لەم دۆخەی لە ئێستادا ناجێگیرە ئێمەش لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی لێكتێگەیشتن كراوە كە ئۆتۆمبێل بە قیست بداتە مامۆستایان گفتوگۆ دەكەین كە ئەو مامۆستایانەی سوودمەنددەبن لە ئۆفەرەكە كاتێك قیستەكە دەگەڕێننەوە بە دینار لێیان وەربگرێت لە بری دۆلار.

بابەتی پێشتر

تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بە رێژەی 50% کەمکرایەوە

بابەتی دواتر

تۆڕی میدیایی ئێستا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و كەناڵی ئێن ئاڕتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share