‘ئەوانەی بەهای دۆلاریان بەرزكردووەتەوە هەڵوێستی یەكلاییكەرەوەمان بەرامبەریان دەبێت’

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدڕ، هەڕەشە لەوانە دەكەن كە بەهای دۆلاریان بەرزكردووەتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرانبەر دیناری عێراقیدا بەرزبووەتەوە، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی كانونی یەكەم، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق لە میدیاكاندا بڵاوكرایەوە، تیایدا نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیركراوە.

لە كاردانەوەی ئەوەدا، موسەنا سامەڕائی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی، “ئەو وەزیرانەی كە پارێزگارییان لە تایبەتمەندێتیی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە نەكردووە و دزەیان پێكردووە و بوونەتە هۆی شڵەژاندنی بازاڕی دراو، شیاوی پاراستنی بەرژیەوەندییە باڵاكانی وڵات یاخود چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتییان نین.”

سامەڕائی هەڕەشەی لەوانە كرد كە بەهای دۆلاریان بەرزكردووەتەوە و لە تویتێكدا نووسیویەتی، “لیژنەی دارایی هەڵوێستێكی یەكلاییكەرەوەی دەبێت.”

هاوكات حاج ساڵح محەمەد عێراقی كە بە نزیكترین كەس لە موقتەدا سەدڕ سەرۆكی ڕەوتی سەدڕ دادەنرێت و زۆربەی بۆچوونەكانی گوزارشت لە بۆچوونی سەدڕ دەكەن، لە وەڵامی شوێنكەوتوویەكیاندا كە داوای سزادانی ئەوانە دەكات كە بەهای دۆلاریان بەرزكردووەتەوە، دەڵێت، “هەڵوێستمان دەبێت.”

بابەتی پێشتر

كەنگەر دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤدا دروستبكات

بابەتی دواتر

شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share