تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بە رێژەی 50% کەمکرایەوە

لە بڕیارێكی نوێی هاتوچۆی عێراقدا، تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و سزای پێبژاردنی سەرپێچییەكانی هاتوچۆ كەمكرانەوە.

بەپێی بڕیارێك كە واژووی لیوا تاڕق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراقی لەسەرە، تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی تابلۆی ژمارەكان، هەروەها تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بە رێژەی 50% کەمکرانەوە.

لە نووسرای بڕیارەكاندا هاتووە، “سزای پێبژاردنی سەرپێچی نابێتە دوو هێندە و تەنها نیوەی ئەو بڕە پارەیەی دیاریكراوە لە شۆفێر وەردەگیرێت، ئەگەر لە ماوەی حەوت رۆژدا پارەكە بدات”.

پێشتر و بەر لە دەرچوواندنی ئەم بڕیارە، شۆفێر مۆڵەتی 72 كاتژمێری بۆ دەستنیشانكرابوو بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا پارەی سزای پێبژاردنی سەرپێچی بدات، بە پێچەوانەوە لە كاتی دواخستنیدا پارەكە بۆ دوو هێندە زیاددەكرا.

ئەم بڕیارانەی هاتوچۆی گشتیی عێراق، هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمیش دەگرنەوە، كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان و مۆڵەتی شۆفێرییان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی دەرەوەی هەرێم پێدراون.

بابەتی پێشتر

كۆیلایەتی و نۆكەرایەتی گەیاندە لوتكە و سیخوڕیكردنیشیان تاقیكردەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share