لەم مانگەوە بڕە پارەیەک بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، لەم مانگەوە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەت لە خوێندنگەکاندا دەستپێدەکات و تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “نووسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کردووە بۆ ئەوەی داتا و زانیاری ئەو خوێندکارانەمان بۆ بنێرن کە وەرگرتنی پارەکە دەیانگرێتەوە، لە مانگی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنەوە دابەشکردنی دەستپێدەکات تا کۆتایی ساڵی خوێندن دەخایەنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارمانداوە بڕە پارەکە بەشێوەی ماستەرکارت بەسەر خوێندنکاراندا دابەشبکرێت”.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدابوو، ئەو خوێندکارانەی خێزانەکانیان مووچەی بیمەی کۆمەڵایەتییان هەیە، مانگانە بڕی 30 هەزار دیناریان پێدەدرێت، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان لە بەردەوامبوون لە خوێندن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، راستەوخۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت، سەرچاوەیەکیش رایگەیاند سبەی شەو جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share