گواردیۆلا بۆچوونی گۆڕاوە: هالاند هاوتای مێسی و کریستیانۆیە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بۆچوونەکانی گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، لە ئێستادا پێیوایە ئێرلینگ هالاند لە ئاستی لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-دایە.

دوای بردنەوەی سیتی لە ساوزهامپتۆن و تۆمارکردنی دوو گۆڵ لەلایەن ئێرلینگ هالاندەوە، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری “سیتیزنس” بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، “دوو دەیەی ناوازە لەگەڵ کریستیانۆ و مێسی ژیاین، دەتوانم بڵێم، ئێستا هالاند لە ئاستی ئەواندایە.”

لەبارەی گۆڵە ئەکرۆپاتییەکەی هالاندەوە دەڵێت، “ئاسان نییە لە زەوییەوە مامەڵە لەگەڵ تۆپی بەرزدا بکەیت و بیگەڕێنیتەوە بۆسەر زەوی، ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە هالاند بەو جەستە زەبەلاح و باڵا بەرزەوە چۆن بە لێدانی ئەکرۆپاتی گۆڵ دەکات.”

لێدوانەکانی گواردیۆلا ئاسایی نییە، بەوپێیەی لە پێشوودا چەندین جار دووپاتیکردبووەوە، کە هیچ یاریزانێک بە ئاستی لیۆ مێسی ناگات.

هالاند لەم وەرزەدا (38) یاریکردووە، (44) گۆڵ و (5) ئەسیستی کردووە، بە تەنها لە خولی نایابی ئینگلیزی لە (27) یاریدا (30) گۆڵی کردووە.

بابەتی پێشتر

نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین دادەبەزن

بابەتی دواتر

سکۆلز هۆشداری بە مان یونایتد دەدات: هاری کەین مەترسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share