هاری کەین .. لە وەرزی ڕابردوو بۆ ئەم وەرزە وێران بووە

هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام، هاری کەین لەم وەرزەدا هیچ کاریگەرییەکی دروستنەکردووە، تەنانەت لە ڕیزبەندیی گۆڵکارەکانیشدا جێگەی نەبووەتەوە.

لەم وەرزەدا 2021-2022 هاری کەینی 28 ساڵ ئاستی بەتەواوی دابەزیوە، بەراورد بە وەرزی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەرداهاتووە.

دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕی خولی نایابی ئینگلیزیی وەرزی ڕابردوو، “شێرەکەی ئینگلتەرا” لە 17 گۆڵدا بەشداریکردبوو، حەوت گۆڵی تۆمارکرد و یاریدەدەربووە بۆ تۆمارکردنی 10 گۆڵی دیکە.

لەم وەرزەدا و لە 10 هەفتەی خولەکەدا تەنها بەشداری لە تۆمارکردنی دوو گۆڵدا کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و گۆڵێکی ڕەخساندووە، ئەوەش بە بەراورد بە وەرزەکانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لاوازە، تەنانەت جیاوازیی نۆ گۆڵی لەگەڵ محەمەد سەڵاحی میسڕی-دا هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی میرەر، هاری کەین بووەتە قوربانیی کەلـلەڕەقیی ئیدارەی تۆتنهام، کە ئامادەنەبوون بە 100 ملیۆن پاوەند بیفرۆشن بە یانەی مانچستەر سیتی.

بابەتی پێشتر

چۆن فیلمە ترسناکەکان سوود بە دۆخی دەروونیت دەگەیەنن؟

بابەتی دواتر

کێ دەبێتە کریستیانۆی نوێ؟ ڤینیسیۆز بەخێرهاتنی دەکات بۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share