بەهێزترین تەلەسکۆب لە جیهاندا روونترین وێنەى خۆر دەگرێت

بەهێزترین تەلەسکۆبى خۆر لە جیهاندا وێنەیەکى زۆر روون و وردى رووى خۆر دەگرێت، کە دەروازەیەکى نوێ بۆ تێگەیشتن لە پرۆسە فیزیاییە بنەڕەتییەکانى ئەستێرەکەمان بۆ دەکاتەوە.

وێنەکە لەڕێى تەلەسکۆبى دانیار کین ئینوى ( Daniel K. Inouye Solar Telescope) گیراوە کە دەکەوێتە هاواى و، گەورەترین تەلەسکۆبى سەر زەوییە تایبەت بە چاودێریی خۆر.

وێنەکە کە پلەى روونییەکەى 10 کیلۆمەترە بۆ هەر پێکسڵێک، کۆمەڵێک چاڵى گەورەى خۆریی بە رووبەرى نزیکەى 625 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە دەردەخات، هەروەها کارلێکە موگناتیسییە ئاڵۆزەکان کە لەسەر ئەستێرەکە روودەدات نیشاندەدات.

ئەوەى وادەکات وێنەکە دەگمەن بێت، تەکنیکى پێشکەوتووى بەکارهێنراوە لە وێنەگرتنەکەدا، تەلەسکۆبەکە بە سێ کامێرا لە یەک کاتدا سەدان وێنە لە چەند چرکەیەکى دیاریکراو دەگرێت بە شەپۆلى درێژى جۆراوجۆر، دواتریش بەشێوەى ژمارەیی یەکیاندەخات بۆ بەرهەمهێنانى بینینى سێ رەهەندیی پێکهاتەى خۆر. ئەم رێچکە نایابە تاوتوێکردنى دینامیکیەتى پلازما و بوارە موگناتیسییەکانى خۆر بە وردییەکى بێ پێشینە بۆ زانایان بەردەست دەخات.

تەلەسکۆبە گەورەکە دەکەوێتە شوێنێکى ستراتیژى لە بەرزترین لوتکەى گرکانى “هالیکالا” لە هاواى، قورساییەکەى دەگاتە 5.6 تۆن و بە نوێترین تەکنیکەکان ئامادەکراوە لەوانەش هاوێنەى (VTF) کە لە ئەڵمانیا پەرەیپێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share