ئارسەر لە نێوان مێسی و کریستیانۆ باشترین هەڵدەبژێت

ئارسەر لەنێوان مێسی و کریستیانۆ، کریستیانۆ هەڵدەبژێرێت

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، ئارسەر مێلۆ لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەزموونی خۆی لەگەڵ لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات و باشترینیان دیاریدەکات.

ئەستێرەکەی سیلیساو چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی دیسیمپیدیدۆس لە پلاتفۆرمی “یو تیوب” ئەنجامدەدات، لە بارەی کریستیانۆ و مێسی کە لەگەڵ هەردووکیاندا یاریکردووە چەندین زانیاری ئاشکرادەکات.

ئارسەر دەڵێت، ” کریستیانۆ لە ژووری جلگۆڕینەکان زیاتر گوزارشت لەخۆی دەکات و لەگەڵ یاریزانان پەیوەندی دەبەستێت، لەگەڵ هەمووان قسە دەکات و پەیوەندی باشی لەگەڵ هەموواندا هەیە، ڕەنگە بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ من بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە هەردووکمان بە یەک زوبان قسەدەکەین”.

هەروەها دەڵێت، ” هەریەکەیان بە شێوازی خۆی ڕابەری پێکهاتەکانیان دەکەن، مێسی بە کردار ئەوەی سەلماندووە، بەڵام بە ئاشکرا وا دەرناکەوێت، کاتێک تۆپ دەکەوێتە پێیەکانەوە هەنگاو بۆ سەرکەوتن دەنێت و هەموو هاوڕێکانی لەو ڕاستییە تێدەگەن”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی باشترینی نێوان دوو ئەفسانە زیندووەکە، یاریزانەکەی یوڤی ڕایدەگەیەنێت، ” کریستیانۆ هەڵدەبژێرم، ئێمە بەیەکەوە یاریدەکەین”.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ کریستیانۆ ئارسەر دەڵێت، ” ئەوەندە لە کریسیانۆوە نزیکنیم بچمە ماڵەکەی قاوە بخۆمەوە، بەڵام پەیوەندیمان زۆر باشە، کریستیانۆ هەرگیز پشت لە هاورێکانی ناکات و هەر یاریزانێک پێویستی پێی بێت بەوپەڕی تواناوە یاریدەی دەدات، وەک ئاژەڵ ڕاهێنان دەکات. ناحەوێتەوە و هانماندەدات زیاتر خۆمان ماندووبکەین، بەردەوام ئامۆژگاریم دەکات و پێمدەڵێت چ جۆرە خواردنێک بخۆم، ڕێگە بە ڕێکەوت نادات، بۆ هەموو شتێک ئامادەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share