(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند براوەی هەفتەی (27)ی “بوندس لیگا” بوون

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”، یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای “شڤارزڤالد شتادیۆن” بووە میوانی یانه‌ی فرایبۆرگ.

یارییه‌که کە به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل‌ کۆتاییهات، گۆڵەکەی “باڤاری” لە خولەکی 51 لەلایەن ماتیاس دی لێختەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” میوانداریی یونیۆن بەرلینی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێدین تێریزیچ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڤێستیڤالین” له‌ خوله‌کەکانی 28، 79 له‌لایه‌ن دونیایل مالین و یوسوگا مکۆوکۆ-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی بەرلین لە خولەکی 61 لەلایەن کێڤن بهێرنیسەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، بایرن میونشن به‌ (58) خاڵەوە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا” بەردەوامبوو، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند بە (56) خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی لامپارد دۆڕاندی و سیتی بەردەوامە لە بردنەوە

بابەتی دواتر

بانگەوازێك لە خەڵكی سلێمانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share