کۆتدیڤوار بلیتی مۆندیالی باسکەی بڕی

تیمی باسکەی کۆتدیڤوار یەکەمین هەڵبژاردەیە لە کیشوەری ئەفریقا، سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی باسکە مسۆگەرکرد.

هەڵبژاردەی باسکەی کۆتدیڤوار لە مانگی تشرینی دووەمی 2021وە لە سەرجەم یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەفریقا بردنەوەی تۆمار کردووە، لە دوایین یارییدا بەرامبەر کاپ ڤێردی بە ئەنجامی (77-69) بردنەوەی بەدەستهێنا، بەو بردنەوەیەش بلیتی سەرکەوتنی بڕی.

ئەستێرەکانی وڵاتی فیل، لە کۆمەڵەی پێنجەمی پاڵاوتنەکاندا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە کۆی سێ یاری قۆناغی دووەم پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، کۆی خاڵەکانی گەیاندووەتە (14) و بەشداریکردنیان لە مۆندیالی 2023 مسۆگەرکردووە، کە بڕیارە لە ئیندۆنیسیا و ژاپۆن و فیلیپین ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

د. ڕێواز فائق بۆ سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:<br>هیوادارم ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن لە گێڕانەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئارامی

بابەتی دواتر

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە پێرێز توڕەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share