نرخی گاڤی گەیشتووەتە ئاستی نرخی بنزیمە و هازارد

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، پابلۆ گاڤی لە ماوەیەکی کورتدا جێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانە کەتەلۆنییەکەدا کردووەتەوە و نرخی گواستنەوەشی بەرزبووەتەوە.

گاڤی تەمەن 17 ساڵ لەم وەرزەدا حەوت ڕووبەڕووبوونەوەی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە ئەنجامدا، سەرەڕای ئەوەی تەنها گۆڵێکی ڕەخساند، بەڵام لەلایەن لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بانگهێشتی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا کرا.

بە بەشداریکردنی لە یورۆ نەیشن لیگ، ناوبراو بووە گەنجترین یاریزان لەمێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا (17 ساڵ و 62 ڕۆژ)، ڕیکۆردی ئەنخێل زوبیتای تێپەڕاند، کە لە ساڵی 1936 وەک گەنجترین یاریزانی لارۆخا ئاماژەی بۆدەکرێت.

بەپێی داتاکانی تۆڕی ترانسفێر مارکت، نرخی لاوە بەهرەدارەکەی کەتەلۆنیا گەیشتووەتە 25 ملیۆن یورۆ، کە هەمان نرخی دیاریکاروە لەسەر یاریزانان: کەریم بنزیمە، ئیدین هازارد، دانی کارڤاخال، نەبیل فەقیر، ئیناکی ویلیامز، ئینیێگۆ مارتینێز، لۆدی و ساڤیچ.

هەروەها لەسەر ئاستی یاریزانانی بارسا، گاڤی بووەتە نۆیەم گرانبەهاترین یاریزان دوای یاریزانان: دی یۆنگ، پێدری، فاتی، دێمبیلی، تێر شتیگن، دیپای، دێست، ڕۆناڵد ئاراوخۆ.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا

بابەتی دواتر

کوڕێکی مەنسور بارزانی: خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوت و کۆمپانیایەکی سیکوریتیم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share