قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دروستكردنی شێڵتەر بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە كۆمەڵێك كێشە بۆ سنووری قەزاكەیان دروستدەكات و دەشڵێت، “تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی پێویست لە تەواوی كوردستاندا لە بەردەستدا نییە تاوەكو جێبەجێبكرێت”.
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و كە تێیدا هاتووە، بۆ هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخانی رووندەكەینەوە كە كێشەی سەگی بێلانە تەنها لە ناو شاری دەربەندیخاندا نییە، بەڵكو دیاردەیەكە تەواوی پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی گشتگیر نەدۆزراوەتەوە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی ساڵێكی رابردوودا لەسەر بڕیاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان تا ئێستا بە چوار قۆناغی جیاجیا و لەسەر ئەركی قائیمقامیەت ژمارەیەك لە سەگی بێلانە دوورخراونەتەوە بۆ دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون، چەند جارێكیش بیرۆكەی دروستكردنی شەڵتەر بۆ سەگی بێلانە تاوتوێكراوە، بەڵام سنووری جوگرافیای شاری دەربەندیخان كە سنوورێكی بەرفراوانی لەگەڵ ناوچەكانی دیكە هەیە لە ئەگەری دروستكردنی شەڵتەر دەبێتە ناوەندێك بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانەی ناوچەكانی دیكە”.