بەرشلۆنە گەوهەرە هۆڵەندییەکە دەگەڕێنێتەوە

یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022، یەکێک لە ناودارترین گەوهەرەکانی لاماسیا لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە دەگەڕینێتەوە.

ئێزگەی “کادینا سێر”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە کۆبوونەوەی لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا، لێپرسراوی کاروباری یاریزانان ئەنجامداوە، تەوەری کۆبوونەوەکەش لەبارەی ئێرلینگ هالاند-ی هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕایۆلا لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیازی گەڕانەوەی چاڤی سیمۆنز، گەوهەری پێشووی لاماسیا و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی کردووە بۆ کەتەلۆنیا، لە بەرامبەر ئەو پێشنیازەشدا لاپۆرتا ڕەزامەندیی دەربڕیوە.

سیمۆنزی تەمەن 18 ساڵ یەکێکە لە گەوهەرە ناوازەکانی فێرگەی لاماسیا، بەڵام هاوینی ڕابردوو بەهۆی کۆتاییهاتنی بۆندەکەیەوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.

سیمۆنزی هۆڵەندی لە پاریس تەنها 30 خولەک بەشدارییکردووە، هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر بگەڕێتەوە بۆ بارسا، یاخود پەیوەندی بەهەر یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

مۆگۆرزا کۆنتاڤیتی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی (WTP کۆتایی وەرز)

بابەتی دواتر

(BMW) کڕینی کۆمپانیای ماکلارینی ڕەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
Total
0
Share