شەش یاریزانی نوێ بۆ چێڵسی

تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی بەڵێنی بە تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر داوە شەش یاریزانی نوێی بۆ بكڕێت.

بۆیلی بە تۆخێلی وتووە 200 ملیۆن یۆرۆ لە خەزێنەی یانەكە دێتە دەرەوە تا ڕیزەكانی یانەی چێڵسی پێ بەهێزبكرێت.

ڕاگەیاندنەكان باس لەوە دەكەن ئیدارەی چێڵسی چاوی بڕیوەتە تواناكانی هەریەك لە یاریزانان دی لیختی یاریزانی یۆڤانتۆس و دێمبلی یاریزانی بەرشلۆنە و جۆناسان كلۆسی یاریزانی لانس و ریچالیسۆنی یاریزانی ئیڤەرتۆن.

ئەمە جگە لەوەی یانەی چێڵسی دەیەوێت هەریەك لە یاریزانان لۆكاكۆ و ئیزبیلكوێتا و ماركۆس ئەلۆنسۆ و حەكیم زیاش بفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە زۆریی ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشیی جگەر دەدات

بابەتی دواتر

هەسارۆچکەیەکی گەورە لە زەوی نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share