وەزیری رۆشنبیری: رەواییدان بە هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی شەرمەزارییە

فڕۆكەخانەی سلێمانی

وەزیری رۆشنبیری و لاوان رایدەگەیەنێت، رەواییدان بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی شەرمەزارییە.

محەمەد حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێم رایگەیاند، ھێرش کردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی مەحکوم و شەرمەزار دەکەین.

دەشڵێت، “رەواییدان بەو ھێرشە شەرمەزارییە”.

پەیامەكە لەكاتێكدا جوتیار عادل، وتەبێژی مەسرور بارزانی لە راگەیەندراوێكدا لەجیاتی ئیدانەكردنی هێرشەكە، پاساو دەهێنێتەوە.

شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا دوای سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، رایگەیاند، “بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عێراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییانی کوردستان”.

سەبارەت بە پەیامەکەی جوتیار عادل-یش قوباد تاڵەبانی وتی، “بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رووندەکەینەوە کە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە و تەنها نوێنەرایەتیی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا”.

قوباد تاڵەبانی جەختدەکاتەوە، “جوتیار عادل بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

عەمار حەكیم داوای بەپەلە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share