فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ گرفتێکمان نییە و گەشتەکان و کارەکانی فڕۆکەخانە وەک خۆیان بەڕێوەدەچن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بوونی تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ گرفتێکیان هەبێت، جەختیکردووەتەوە گەشتەکان و کاروبارەکانی فڕۆکەخانە وەک خۆیان بەڕێوەدەچن.

لە روونکردنەوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا هاتووە، “ئەمڕۆ ئێوارە 7/4/2023 لە كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تەقینەوەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگركەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگریی شارستانیی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد”.

راشیگەیاندووە، “لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاو دەكەینەوە”.

جەختدەکاتەوە کە فڕۆکەخانە هیچ گرفتێکی نییە و دەڵێت، “هاوڵاتییان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگاداردەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و کاروبارەکانی فڕۆکەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەڕەتەقەوە لە هەولێر سێ کەس کوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share