بەڕێوەبەری بانکێکی حکومی بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی بەبڕی 225 ملیۆن دیناری عێراقی سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دوو سزای زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری بانکیی حکومی دیالە دەرکرا بەهۆی ئەوەی بەبڕی 225 ملیۆن دینار گەندەڵی بەسەردا ساغبووەتەوە.
لە راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکیدا هاتووە، “دادگای تاوانەکانی دیالە/ دەستەی یەکەم، دوو بڕیاری زیندانیکردن کە هەریەکەیان بۆ ماوەی شەش ساڵە دەرکردووە، لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (316) لە یاسای سزادان، دژی بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی – لقی بەلەدروز، بە گەندەڵی بەبڕی (224,749,750) ملیۆن دینار لەو قیستانەی کە لەلایەن قەرزوەرگرانەوە دانراون.
ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گەندەڵییە لە ماوەی ساڵانی (2015 و 2016)دا روویداوە، کاتێک بڕی (119,445,750) ملیۆن دینار لە ساڵی 2015 گەندەڵی کراوە، بڕی (105,304,000) لە ساڵی 2016دا.
راشیگەیاندووە کە تاوانبارەکە دانی بەوەداناوە کە بڕی قیستەکانی وەرگرتووە و خستوویەتییە سەر هەژماری تایبەتی خۆی.