نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە و پێشتر هەرێم ئامادەبووە بۆ رێككەوتن و حكومەت لە بەغداد ئامادەی رێككەوتن نەبووە.
وتیشی، “رێككەوتنی هەرێم و بەغداد زۆر گرنگە و لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە و ئێمە پێشتریش جەختمان كردەوە كە چارەسەرێكی عێراقییانە بۆ ئەو كێشانە بدۆزرێنەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا هیوای خواست لە زووترین كاتدا رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغداد بخرێـتە بواری جێبەجێكردنەوە.