بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان دامەزراوە دەستوورییەكانی عێراق و بەردەوامی هەوڵەكان كرا بۆ پارێزگاریكردن لە مافەكانی هەموو گەلانی عێراق و راپەڕاندنی ئەركە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەرێنیی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد لە بەرامبەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و هیوای خواست كۆدەنگییەكی نیشتمانی سەبارەت بەم پرسە گرنگە بێتە ئاراوە و پشتگیری لێبكرێت”.

لەبارەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە و پەسەندكردنی، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “پەسەندكردنی بودجە و گەرەنتیكردنی مافەكانی كورد لە یاساكەدا، هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئابوری لە وڵات و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ بۆ هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر”.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. بزانە چەند رۆژێك پێش ئەوەی مەلەفی نەوت رادەستی بەغداد بكەن هێڤیدار ئەحمەد چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەك لە شاخ هەڵدێرا و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share