ئەمریکا نیگەرانە لە پەیوەندیی كوردانی ڕۆژئاوا و تورکیا

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی زۆر نیگەرانە لە پەیوەندیی نێوان “کوردی هاوپەیمانمان و تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەیە”، مەبەستی بەرپرسەكە خراپیی پەیوەندییەكەیە.

جۆی هود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک ڕایگەیاندووە، “هیوادارین توركیا تێبگات ئێمە بۆ شەڕی داعش و هاوكاریی مرۆیی لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریاین و هۆشداری دەدەینە وڵاتانی عەرەب و جیهان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد”.

جۆی هود، وتویەتی، “ئێمە بەو وڵاتەنە دەڵێین، کە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی بکەنەوە، دەبێت ئاگاداری ئەو تاوانانە بن، کە لەلایەن بەشار ئەسەد و حکومەتەکەیەوە لە دەیەی ڕابردوو بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ئەنجامدراوە”.

ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە ڕێگرییەکانی حکومەتی سوریا کردووە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە تەواوی وڵاتەكە.

هود هۆشداریشیداوە، هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی بازرگانی لەگەڵ حکومەتی سوریا، دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بەسەر ئەو لایەنانەدا.

سەبارەت بە بۆچوونی ئەمریکا لەسەر حکومەتی سوریا، ئەو ڕاوێژکارە پێی وایە، تا بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی گۆڕانکاری لە بۆچوون و ڕەفتاریاندا نەکەن، بۆچوونی ئەمریکا نەگۆڕە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر پیرمام ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

موچەی دوو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share