كەی پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە بە مووچەخۆران؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە ناردنی پارە لە بەغدادەوە هیچ پاساوێك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نامێنێت و دەبێت مانگانە بڕێك لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر كاتێك یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەندكرا و پشكی هەرێم رەوانە كرا هیچ پاساوێك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نامێنێت و دەبێت مانگانە ئەو بودجەیەی بۆی رەوانە دەكرێت بڕێك لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە.

راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان و بەدەر لەوەش یاسای چاكسازی كە ساڵی 2020 دەرچووێندراوە حكومەتی هەرێم دەبێت هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستبكات بە چەند شێوازێكی جیاواز مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا بەربانگی لەگەڵ خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی زانكۆی هەڵەبجەدا كردەوە

بابەتی دواتر

بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێسەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

8 نان كرا بە هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەشێك لە نانەواخانەكاندا 8 نان كراوەتەوە بە هەزار دینار. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share