8 نان كرا بە هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەشێك لە نانەواخانەكاندا 8 نان كراوەتەوە بە هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێك لە نانەواخانەكاندا 8 نان كراوەتەوە بە هەزار دینار و لە بەشێكی دیكەیان هەر 6 نان بە هەزار دینارە.
ئاشكراشیكرد، ئەو نانەواخانانەی 8 نان بە هەزار دینار دەفرۆشن كێشی 100 بۆ 105 غرامە و ئەوانەی 6 نان دەدەن بە هەزار دینار كێشی 135 غرامە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر حكومەت سووتەمەنی و ئاردیان بۆ دابینبكات ئەوا بابەتێكی دیكەیە و ئەو كات بڕیاردەدرێت كە 10 نان دەكرێتە هەزار دینار یاخودنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كە لە ئەمریكا گرێبەستی وزەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share