ئاگادارییەكی بەپەلە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی-یەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیاوە گەشتەكانی (دۆسڵدۆرف – سلێمانی – دۆسڵدۆرف) هەڵوەشایەوە و لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە رووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا 3ی تەمموزی 2023 ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف -سلێمانی -دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانيی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی توركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووەدا لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە رێگای كەناڵی پەیوەندییە فەرمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاساییكردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە.

بابەتی پێشتر

پارتی چۆن دنیای لەخۆی کرد بە دوژمن؟

بابەتی دواتر

نازم عەبدوڵا: بۆ جەژن نرخی مریشك هەرزان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share