نازم عەبدوڵا: بۆ جەژن نرخی مریشك هەرزان دەبێت

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ نرخی مریشك دابەزین بەخۆوە دەبینێت و دەشڵێت، “بەردەوام خاوەنی كێلگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردا بوون و حكومەت پلانی نەبووە بۆ ئەوەی نرخی مریشك لە بازاڕدا جێگیربێت و ئێمەش زەرەرمەندنەبین”.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر چەندینجار رامانگەیاند خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەرگەی ئەم هەموو زەرەر و زیانە ناگرن لە كاتێكدا دەتوانرێت سوودی لێوەربگرێت وەكو سەرچاوەیەكی گرنگی داهات و چەندین هەلی كاریش رەخسێندراوە.
راشیگەیاند، لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردووەوە تا دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی یەك كیلۆ مریشك 2250 دینار زیاتر نەبووە و ئەم نرخەی ئێستای كاتییە و هەفتەی داهاتوو و تا جەژنی رەمەزان نرخی مریشك دابەزین بەخۆوە دەبینێت، بەڵام هەنگاوی قەدەغەكردنی ناردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خراپە و پێویستە پلانێكی تۆكمە بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوە و جێگیربوونی نرخەكەی لە بازاڕدا دابنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕەكاندا گەیشتە 5 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەكی بەپەلە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی-یەوە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەمڕۆ بە فەرمی نیگەرانییەكانمان گەیاندە كونسوڵی گشتیی توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share