بە فەرمی.. ئەرجەنتین لە لووتکەی جیهاندایە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لووتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی گرت و فەرەنسا چووە پلەی دووەم.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بۆ هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان، ئەرجەنتین سوودی لە بردنەوەی مۆندیالی 2022 و یارییە دۆستانەکانی پانەما (2-0)، کوراساو (7-0) وەرگرتووە، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندووەتە (1840.93)، بەو ڕێژەیەش لووتکەی ڕیزبەندیی (فیفا)ی بۆ هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان گرتووە.

هەروەها هەڵبژاردەی فەرەنسای دووەمی مۆندیال، پلەیەک سەرکەوتووە و لە ڕیزبەندیی (فیفا)شدا چووەتە پلەی دووەم.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردە عەرەبییەکان، مەغریب پلەی یەکەمی گرتووە، لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی (11)ی بەدەستهێناوە.

نوێترین ڕیزبەندیی (فیفا) بۆ هەڵبژاردەکان بەم جۆرەیە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپای ده‌توانێت سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ بگه‌یه‌نێت؟ سیدۆرف وه‌ڵامده‌داته‌وه‌..

فئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، کلارنس سیدۆرف دووپاتیده‌کاته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مێمفس دیپای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سوودی…
Total
0
Share