کەمێک پێش ئێستا بۆمبێکی چێنراو لە سنووری ناحیەی سیدەکان تەقییەوە و بەپێی زانیارییەکان برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە گەرووی سنگان لە سنووری سیدەکان بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس برینداربوون.
دوای تەقینەوەکە بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراون.