کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە 4 بۆ 5 پلەی سەدی.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت.