پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی کوژرانی ژنێکەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە سنووری قەزای خەبات لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللە ژنێک کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە، “شەوی رابردوو کاتژمێر 1:30 خولەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی تەقە کردن لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (هۆشیار عەبدوڵا حەسن) و لە دەستیان رایکردوە بۆ ماڵی باوکی کە دراوسێیانە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” چەکدارەکان گوللـەیان بە ئاراستەی ناوبراو تەقاندووە و بەر دایکی ناوبراو کەوتووە بە ناوی ( ئامینە میکائیل محەمەد) برینداربووە و دواتر لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاشکراشی کرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەرانی تاوانەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لە بودجەی تایبەتی حکومەت هیچ پڕۆژەیەک بۆ سلێمانی نەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدراوە.…
Total
0
Share