هۆشیار عەبدوڵا: پارتی توركیای دژی سلێمانی هانداوە

وەكو هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەیڵێت، “قسەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هۆكاری سەرەكیی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و فرۆكەخانەی سلێمانییە”.

دەشڵێت، روونكردنەوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە دیاریكردنی هۆكاری راگرتنی گەشتەكان تارادەیەكی زۆر هەمان ئەو تۆمەتانە ئاراستەی سلێمانی دەكات كە بە مانشێتی رۆژنامەی هەولێری پارتی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی بڵاوكردووەتەوە و دووریش نییە سەرچاوەی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەمان ئەو بەیاننامەیە نەبێت كە بایەخێكی زۆری پێدرا لە لایەن میدیای پارتییەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت، ئەگەر زانیارییەكانی ناو بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش سەداسەد راستبوون، ئایا زانیاری لەو جۆرە هی ئەوەن بكرێنە مانشێتی رۆژنامەكان و ئەوەی ئەلف و بێی كاری ئەمنی بزانێت و تۆسقاڵێك لە خەمی ئاسایشی هەرێمدا بێت، ناكۆكی سیاسیی حزبی وای لێناكات بەمجۆرە وڵاتێكی وەك توركیا دژی شارێكی هەرێمەكەی خۆی هانبدات.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: گەندەڵییەكانی پارێزگاری كەركوك بێسنوورە

بابەتی دواتر

پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا لە زانكۆی سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share