پۆلیسی نەمسا 15 کەسی دەستگیرکرد کە کۆچبەری عێراقی و سورییان بردووە بۆ ئەوروپا

پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند، 15 کەسیان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەی نایاسایی کۆچبەری عێراقی و سوری و لوبنانی و میسرییان بەرەو ئەوروپا بردووە.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسدا لەسەر ڕووداوەکە هاتووە، “ئەو چەند کەسە قاچاخچی بوون و هەر کۆچبەرێکیان بە چوار تا پێنج هەزار یۆرۆ بردووە بۆ ئەوروپا، لەگەڵ ئەوەشدا کۆچبەران ویستوویانە خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا”.

بە وتەی پۆلیس ئەو 15 قاچاخچییە زیاتر لە 700 کۆچبەریان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە گەیاندووەتە ئەوروپا.

ئەو زانیارییانەی کە پۆلیسی نەمسا داونی بە ڕاگەیاندنەکان دەڵێن، “ئەو کەسانە کۆچبەریان لە سنووری سیبریا و هەنگاریاوە بە تێپەڕبوونی سلۆڤاکیا و چیک، گەیاندووەتە خۆرهەڵاتی ئەوروپا”.

ئەو 15 قاچاخچییە کاتێک ئاشکرابوون، کە کارە قاچاخەکە گەورە بووە و ئەمجارە 14 ئۆتۆمبێلیان پێکەوە پڕکردووە لە کۆچبەر و بەرەو ئەوروپا بەڕێیانکردوون.

ئەو قاچاخچییانە كەسانی ئۆکرانی و ئۆزبەکییان بەکارهێناوە وەک شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان و مانگانە سێ هەزار یۆرۆیان داوە بە شۆفێرەکان بۆ ئەو کارە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share