شارەزایەكی ئابوریی عێراقی: مەسرور بارزانی سازشیكرد

مەسرور بارزانی

شارەزایەكی ئابوریی عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەگەر بڕیارەكەی دادگا نەبوایە ئەگەری هەبوو هەرێم پابەندنەبێت و دەشڵێت، لە رێككەوتنەكەدا مەسرور بارزانی سازشیكرد بە پێكهێنانی لیژنە بۆ فرۆشتنی نەوت و دانانی لە ئەژمارێكی بانكیدا.

عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، شارەزای ئابوریی عێراقی رایگەیاند، بڕیاری ژووری ناوبژیوانیی پاریس رێگریكرد لە توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكات بەبێ رەزامەندیی حكومەتی ناوەند، ئەمەش واژووكردنی رێككەوتنەكەی خێراكرد.

سایتی ئەلحوڕە لە زاری مەشهەدانی وتیشی، “ئەگەر بڕیارەكەی دەستەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی نەبوایە، ئەگەر هەبوو هەرێم پابەند نەبوایە” وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو رێككەوتنەی دوێنێ لەنێوان هەرێم و ناوەند لەبارەی فرۆشی نەوتی هەرێم لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) واژووكرا.

دووپاتیشیكردەوە، مەسرور بارزانی لە رێككەوتنەكەدا “سازشیكرد”، بەوەی رەزامەندیدا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەبازاڕكردنی نەوت و رادەستكردنی 450 هەزار بەرمیل بە حكومەتی ناوەندی، بەوەی ئەژمارێكی بانكیی سەربەخۆ بۆ هەرێم لە بانكی ناوەندیی عێراق بكرێتەوە و حكومەتی ناوەندی سەرپەرشتی بكات.

سەبارەت بە رێككەوتنەكە دوێنێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، لەم بارودۆخەی ئێستادا، چ لەڕووی یاساییەوە بێت، چ لەڕووی دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵییەوە بێت، رێگایەكی تر لەبەردەم حكومەتی هەرێمدا نەبووە جگە لە رێككەوتن و رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە.

وتیشی، “ئەگەر چی دەبوو پێشتر و بەرەزامەندی خۆمان ئەم كارەمان بكردایە، نەك دوای بڕیاری دادگا نێودەوڵەتییەكان، بەڵام ئێستاش هەر بەهەنگاوێكی دروستی دەزانین لەپێناو دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی یەكجاری ئەم كێشەیە لەداهاتوودا”.

قوباد تاڵەبانی دووپاتیكردەوە، “ئێستا كاتی ئەوە نییە خۆمان بە پاڵەوان دەرخەین، كاتی ئەوەیە دان بەهەڵەكانماندا بنێین بۆ ئەوەی بەڕوونی گرفتەكان ببینین و چارەسەریان بكەین لەپێناو خۆشگوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئێستا كاتی ئەوەیە ئەو نیازپاكییەی ئێستا هەیە وەك دەرفەتێك بقۆزینەوە هەموو لایەكمان هەوڵبدەین یاسای نەوت و گاز و یاسای بودجە بە باشترین شێوە و لە نزیكترین ماوەدا پەسەندبكرێن”.

بابەتی پێشتر

لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگركەوتەوە

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی یەكێتی: گەندەڵییەكانی پارێزگاری كەركوك بێسنوورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
0
Share