“روونكردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا و بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش یەك سەرچاوەی زانیارییان هەیە”

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، قسەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هۆكاری سەرەكی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و فرۆكەخانەی سلێمانییە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، روونكردنەوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە دیاریكردنی هۆكاری راگرتنی گەشتەكان تارادەیەكی زۆر هەمان ئەو تۆمەتانە ئاراستەی سلێمانی دەكات كە بە مانشێتی رۆژنامەی هەولێری پارتی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی بڵاوكردووەتەوە و دووریش نییە سەرچاوەی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەمان ئەو بەیاننامەیە نەبێت كە بایەخێكی زۆری پێدرا لە لایەن میدیای پارتییەوە.

دەشڵێت، “گریمان زانیارییەكانی ناو بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش سەداسەد راستبوون، ئایا زانیاری لەو جۆرە هی ئەوەن بكرێنە مانشێتی رۆژنامەكان و بخرێنە میدیا یان هی ئەوە بوون لە ئاستی تر كاریان لەسەر بكرێت و ئەوەی ئەلف و بێی كاری ئەمنی بزانێت و تۆسقاڵێك لە خەمی ئاسایشی هەرێمدا بێت، ناكۆكی سیاسیی حزبی وای لێناكات بەمجۆرە وڵاتێكی وەك توركیا دژی شارێكی هەرێمەكەی خۆی هانبدات”!!

هۆشیار عەبدوڵا راشیگەیاند، “ئەمە جگە لەوەی دژایەتیی سلێمانییە، لێدانێكی گەورەیە لە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێم و هەركەسێكی تر بەیاننامە و لێدوانی وای بڵاوبكردایەتەوە پارتی تۆمەتی ناپاكی گەورەی دەخستە پاڵی و بەهیوای ئەوەی بەزوویی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بە ڕووی سلێمانیدا بكرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی ڤیم و زانكۆی سلێمانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژووكرد

بابەتی دواتر

وریا حسێن: مەلەفی نەوت شكستیهێنا بۆیە پارتی ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share