ئۆتۆمبێل بە قیست و بە داشكاندن بەم مووچەخۆرانەش دەدرێت

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، سبەینێ لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی بواری ئۆتۆمبێل واژوودەكەن كە ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست و بە داشكاندن بدرێـتە كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی و دەشڵێت، “سەرجەم خاڵەكانی لێكتێگەیشتنەكە لە بەرژەوەندیی كارمەندانی تەندروستیدایە”.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ دووشەممە، لێكتێگەیشتنێك لە نێوان سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی و كۆمپانیایەكی بواری ئۆتۆمبێلدا دەكرێت كە ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست و بە داشكاندن بۆ كارمەندانی تەندروستیی دابینبكرێت.

راشیگەیاند، ئەو لێكتێگەیشتنە لە بەرژەوەندیی كارمەندانی تەندروستییە و پێشتر گرێبەستی دیكە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بۆ مووچەخۆرانی دیكە كراوە و چەند كەموكوڕییەكی تێدابووە، بەڵام ئەو لێكتێگەیشتنەی ئێمە دەیكەین ئەو گرفت و كەموكورتییانەمان چارەسەركردووە.

سەرۆكی لقی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سبەینێ لێكتێگەیشتنە واژوو دەكرێت و راستەوخۆ كارمەندانی تەندروستی دەتوانن لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست و بە داشكاندن سوودمەندبن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەكێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

بەلەمێکی گەشتیاریی نوقمبوو و 22 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share