یونایتد دەرگا بە ڕووی ڕاشفۆرد-دا دادەخات

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دووپاتیکردەوە، یانەکەی کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مارکۆس ڕاشفۆرد و دوورخستنەوەی لە یانە خوازیارەکان.

ڕاشفۆردی ئینگلیزی، گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت، یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ئارسیناڵی ئینگلیزی پلانیان داڕشتووە بەر لەو وادەیە و لە هاوینی 2023 ئۆفەری خۆیان بخەنە بەردەستی.

وەک وەڵامێک بۆ یانە تەماعکارەکان، تین هاگ ڕایگەیاندووە، کە نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا لە پێشینەی کارەکانیدایە و دەڵێت، “لە پشت پەردەوە کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەکەین، بێگومان دەبێت مارکۆس بهێڵینەوە.”

هەروەها دەڵێت، “لە یەکەم ڕۆژەوە کە چاوم پێیکەوت، پێموت، دەمەوێت زەردەخەنە لەسەر ڕووخسارت ببینم، ئێستا ئەو لە کەشێکی خۆشدایە”.

بابەتی پێشتر

پزیشکیی نوێ بە DNA-یەکەت چارەسەی شێرپەنجە دەکەن

بابەتی دواتر

چاڤی و سێ یاریزان هەڕەشەی سڕکردنیان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share