عێراق لە “کەنداوی 25” کەوتە کۆمەڵەی سعودیەوە

تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو-وەشانی ژمارە 25 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی عێراق کەوتە گرووپی هەڵبژاردەی سعودیەوە.

لە کۆمەكەی دووەمیشدا، هەڵبژاردەی قەتەر کە لە ئێستادا بەهێزترینی وڵاتانی کەنداوی عەرەبییە، کەوتووەتە کۆمەڵەی بەحرەین و ئیماراتەوە.

بەپێی تیروپشکەکە، کۆمەڵەکان بەم جۆرەن:

کۆمەڵەی (A): سعودیە، عێراق، یەمەن، عومان.

کۆمەڵەی (B): بەحرەین، قەتەر، کوەیت، ئیمارات.

بڕیارە جامی کەنداو (کەنداوی 25)، بە بەشداریکردنی هەشت هەڵبژاردە لە ڕێکەوتی 6ی کانونی دووەمی 2023 لە شاری بەسڕە لە عێراق دەستپێبکات، لە ڕێکەوتی 19ی کانونی دووەم کۆتاییدێت.

دووەمجارە لە مێژوودا، عێراق دەبێتە ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 هەمان پاڵەوانێتی سازکردووە، بۆ یەکەمجاریش ئەم پاڵەوانێتییە لە ساڵی 1970 لە وڵاتی بەحرەین ڕێکخراوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە داوەری یارییەکەی بایرن ڕازی نییە

بابەتی دواتر

یانەکانی ئیسپانیا هەڕەشەی بایکۆتی بەکۆمەڵ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share