گواردیۆلا پێشنیازێک بۆ بەهێزکردنی پریمەرلیگ و خولە ئەوروپیەکان دەکات

گواردیۆلا پێیوایە بە کەمکردنەوەی ژمارەی یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و خولە ئەوروپیەکان، کوالیتی خولەکان بەرزتر دەبێتەوە

ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی بەرشلۆنە، پیپ گواردیۆلا داوای کەمکردنەوەی ژمارەی یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و خولەکانی دیکەی ئینگلتەرا و ئەوروپا دەکات.

لە کاتێکدا یانە گەورەکان سەرقاڵن بە ڕێکخستنی خولێکی گەورەی ئەوروپی لەژێر ناوی “سوپەر لیگ”، گواردیۆلا پێشنیازێک بۆ بەڕێوبەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەکات، دەکرێت بەهۆیەوە کێبڕکێی خولە ناوخۆییەکان بەهێزبن و پێویست بە سازکردنی پاڵەوانیەتی دیکە نەکات.

لەم بارەیەوە گورادیۆلا ڕایگەیاندووە، ” ناتوانین دەستبەرداری خولە ناوخۆییەکان بین، جامەکانی ئینگلتەرا و خولە ناوخۆییەکان بۆ ئێمە گرنگییان زۆرە، پێویستە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ڕێژەی یانە بەشدارەکانەوە بەهێزتریان بکەین، دەبێت ئاستی پاڵەوانێتیە ناوخۆییەکان بەهێزتربکەین، بەهێزکردنی خولی نایاب و یەک دوو بەبێ ئەوەی دەستبەرداری خولەکانی خوارتربین، گرنگ کوالیتیە نەک ڕێژە”.

هەروەها دەڵێت، ” لەبەرانبەر سازکردنی خول و پاڵەوانیەتی دیکەدا، ناچارین ئاستی خولەکان بەرزبکەینەوە، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە پێویستمان بە کەمکردنەوەی ڕێژەی یانە بەشدارەکان دەبێت”.

ماڵپەڕی تایمز ئاشکرایکردووە، کە چەند یانەیەکی ئەوروپی ژمارەیان 15 یانەیە دەیانەوێت خولی سوپەری ئەوروپا ڕێکبخەن و بە شێوەی پاڵاوتن بەشداری بە پێنج یانەی دیکەش دەکەن، بەهۆی ئەم خولەوە داهاتی یانەکان زیاد دەکات، بەڵام لە بەرانبەردا ڕێگەیان پێنادرێت لە خولە ئەوروپیەکان بەردەوامبن.

لەم بارەیەوە فیفا هۆشداریدا، کە ڕێگە بە ڕیکخستنی هیچ پاڵەوانێتیەک لەدەرەوەی شەش فیدراسیۆنەکەی جیهان نادرێت، دووپاتیشیانکردەوە، هەر یانە و یاریزانێک بەشداری لە “سوپەر لیگ”دا بکات لە خولە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکان دووردەخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هازارد چارەسەرنییە و بەشێکە لە کێشەکانی ڕیاڵ مەدریدی زێدان

بابەتی دواتر

شانەیەكی نوستووی داعش لە كەركوك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share