جۆرێكی به‌ناوبانگی تووتنی نێرگه‌له‌ ساخته‌كراوه‌

قائیمقامیه‌تی سلێمانی (200) كارتۆن تووتنی نێرگه‌له‌ی لەناوبرد و دەڵێت، تووتنەكە ساختەكراوە.

‌بەپێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردن لە قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی فێڵكردن له‌ دروستكردنیدا و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ناوی جۆرێكی به‌ناوبانگی تووتنهوە‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (200) كارتۆن تووتنی نێرگه‌لهدا گرت كه‌ بڕه‌كه‌ی سێ تۆن و (200) كیلۆگرامه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاشكرایكردووە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ تووتنەكە له ‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی به تۆمه‌تی فێڵكردن روبوه‌ڕووی رێكاری یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: باران دەبارێت

بابەتی دواتر

هەناردەكردنی نەوتی گەرمیان دەستیپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بەڵێن بە هەرێم دەدات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەردانی بەرێوەبەری گشتيی بانكی ڕافیدەین-مان كردووە و ڕایگەیاندووە ئەگەر هەرێم هەماهەنگ…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا تەنها پێنج بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دابەشكراوە و دوای تەواوكردنی…
Total
0
Share