هەوڵەكان بۆ هاوتاكردنی مووچە دەستیپێكرد

وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ جێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی یاسای ژمارە 9ی خانەنشینیی عێراق سەردانی بەغدایان كردووە.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 9ی خانەنشینی و هاوتاكردنی مووچەی بەشێك لەو خانەنشینانەی بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین بوون لە بەغداین و چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدراوە.

راشیگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەین كە پاداشتی تەواوبوونی خزمەت هاوشێوەی عێراقی لێبكرێت و لە بەرژەوەندیی خانەنشینان یاساكە جێبەجێبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا، کە ئەگەر…
Total
0
Share