کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاوکرایەوە

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە دەڵێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت”.

کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە دەڵێت، “ئاسمان بەردەوام هەوری تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان  و سنووری پارێزگاکان بە گشتی نمەباران و شەستە بارانی لەناکاو دەبێت لە ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت”.

دەشڵێت، “بارانبارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە زیاتر دەبێت و هەندێ کات لە کاتی باران هەورە تریشقە و تەرزەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، “ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە بەیانیدا، هاوکات بارانبارین بارین لە سنووری دهۆک مامناوەند دەبێت و ناوچەکانی دیکە بە گشتی ئەگەری نمەبارانی کورت خایەن هەیە و زیاتر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوەڕۆ و پلەکانی گەرمی بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share