سلێمانى.. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزێكی ئاسایش و ژماره‌یه‌ك داواكراودا ڕوویدا

له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی  شارى سلێمانى، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئاسایش و ژماره‌یه‌ك داواكراودا ڕوویدا و بریندار هه‌یه‌.

یاسین سه‌میع، وته‌بێژى ئاسایشی سلێمانى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ئه‌مشه‌و هێزێكى ئاسایش چوونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕین بۆ ده‌ستگیركردنى سێ تۆمه‌تبارى به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ كاتى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كه‌ى ئاسایش بوونه‌ته‌وه‌ و له‌كاتى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا داواكراوێك برینداربووه‌.

وته‌بێژى ئاسایشی سلێمانى باسی له‌وه‌شكرد، دواتر هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

بابەتی پێشتر

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

بابەتی دواتر

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سەربە حەماسیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایف كوردستانی ئازادكرا

ئەو كادرەی پارتی كە بەتۆمەتی سوكایەتیكردنی بە مەرجەعی باڵای شیعەكان دەستگیركرابوو، ئازادكرا. نایف كوردستانی كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی…
Total
6
Share