ئەمڕۆ، ئاڵای فینلەندا لە بارەگای ناتۆ لە بڕۆكسل هەڵكرا و بوو بە ئەندامی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ.
هەینی رابردوو پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی”ناتۆ”دا.
هاوكات ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، پێشوازی لە بڕیارەكەی توركیا كرد بۆ دەربڕینی رەزامەندیی بە ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆدا.