میدیای فەرمیی یەكێتی: رای یەکێتی رایگشتیی کوردستانە و رایگشتیی کوردستانیش رای یەکێتییە

میدیای فەرمیی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، “کۆمەڵانی خەڵک دەمێکە بە ئیدراکی میللی و بە سەلیقەی خۆیان دەزانن باشترین بژاردە بۆ کوردستان لە نەوت و بودجە و کۆی دۆسیە سیاسییەکان، رێککەوتنی دەستورییە لەگەڵ بەغداد، چونکە ئەمە رێی هات و ئاوەدانییە بۆ ژیان و گوزەران”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە هەڵقوڵاوی ویست و ئاواتەکانی کۆمەڵانی خەڵکە، دەمێکە لە هەموو بزاوتە سیاسییەکانی پێداگرە لەسەر ئەم بژاردە دەستوورییە، کوردستانییە عێراقییە رەوایە و وا ئەمڕۆ سەرئەنجام ئەم بژاردەیە بەسەر سەرچڵی و بێباکی و بەدوای کڵاوی بابروو راکردندا سەرکەوت و بووە سیاسەتی باو و رەسمی لە کوردستان و لە عێراقیشدا”.

ئەمە وانەی یەکەم و سەرەکی و سەرەتایی رووداوی بەغدادی پایتەختە، میدیای فەرمیی یەكێتی وای نووسیوە و دەڵێت: “ئیتر وەک هەمیشە خەڵکی کوردستان پشت ئەستوورن کە هێزێک هەیە ویستەکانی ئەوان گەڵاڵە دەکات و شەڕی سیاسیی و دیموکراسییان لەسەر دەکات و دەیچەسپێنێت و یەکێتیش بە دڵنیاییەوە دەزانێت سیاسەتە دروستەکانی سەر دەگرێت و ئەوە جێگیر دەبێت کە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵک و دابینکەری ژیان و گوزەرانیانە”.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەنووسێک: بەشێک لە راگەیاندنەکان ئامادەنین پیشەییانە رووماڵی سەرجەم رووداوەکان بکەن

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لە نەمانی دەرمان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share