تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لە نەمانی دەرمان دەدات

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە، بەهۆی کەمبوونەوەی پارەی بانکەکان، کە تەرخانکراون بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نەیتوانیوە شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان بدات کە گرێبەستیان لەگەڵدا کردووە، لە ئەگەری خەرجنەکردنیشیدا پارێزگاکە رووبەڕووی قەیرانی نەمانی دەرمان دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بانکەکاندا کێشەی پارەی کاشمان هەیە، لە ئەنجامدا رووبەڕووی کەمی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دەبینەوە لە نەخۆشخانەکانمان.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سێ سەرچاوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی دەرمان، یەکێکیان بەغدادە، دووەمیان ئەو دەرمانانەیە کە لە رێگەی هاوکارییەوە دێن، سێیەمیش ئەوەیە کە ئێمە لە رێگەی بودجەی داراییەوە دابینیدەکەین کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە تەرخانکراوە، ئەگەر پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان دابیننەکرێت رووبەڕووی قەیرانی قوڵ دەبینەوە.

بابەتی پێشتر

میدیای فەرمیی یەكێتی: رای یەکێتی رایگشتیی کوردستانە و رایگشتیی کوردستانیش رای یەکێتییە

بابەتی دواتر

زاخۆ.. ئاگر لە بارهەڵگرێک پێڵاو بەردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share