رۆیتەرز: بەغداد و هەولێر سەبارەت بە نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانی بەغدادەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام چۆنێتی و وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە رابگەیەندرێت.

بەرپرسێکی حکومی له بەغداد بە رۆیتەرزی راگەیاند که داواکارییەکی فەرمی بۆ تورکیا نێردراوه بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت له رێگەی بۆری جیهانی تورکییەوه و ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێبکاتەوە، بەڵام مەرجەکانی رێککەوتنەکەی سەبارەت بە داهاتەکەی رووننەکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسەکە، لەدوای رێککەوتنەکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها رۆڵی لایەنی جێبەجێکار دەبینێت و حکومەتی عێراق مامەڵە بە داهاتەکانییەوە دەکات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، نەوت و هەناردەکردنی، چەقی ناکۆکییە مێژووییەکانی نێوان بەغداد و هەولێرە، بەغداد پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەناردەکردنەکە دەبێت فیدراڵی بێت لەرێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)وە.

بەپێی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەسەدا 0.5ی قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی جیهانە، بەڵام وەستاندنی هەناردەکردن بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی جیهان بۆ زیاتر لە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک .

بەپێی هەمان رۆژنامە، حکومەتی کوردستان بەمەبەستی هاندانی کڕیاران نەوتەکەی بە داشکاندنێکی گەورە و نرخێکی زۆر کەم دەفرۆشت.

تورکیا لە 25ی ئازاردا رۆیشتنی نەوتی لە ڕێگەی بۆری (TADAWUL: 2360) لە کێڵگەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان راگرت، ئەمەش دوای دۆڕاندنی دۆسیەیەک کە بەغداد لەبەردەم دەستەی ناوبژیوانی ژووری نێودەوڵەتیی بازرگانی تۆماری کردبوو.

 

بابەتی پێشتر

ئەمشەو چەند یارییەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی لەبەردەم مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە. محەمەد…
Total
0
Share