بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەناوی خۆم و بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستەدەکەم لە بەرامبەر بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە متمانەی تەواومان هەیە ئێوە سەرکردایەتیی ئەنجومەنەکە دەکەن بە تەواویی و بوونتان تیایدا رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چالاکدەکات لە تەواوکردنی ئەو پابەندبوونانەی لەسەری رێککەوتووین لە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە کاتی پێکهێنانی ئەم حکومەتەدا.
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت، “هەموو پشتگیری و هاوکارییەکانمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی رۆڵی گرنگتان”.
ئەمەش لەدوای هەڵبژاردنی مەحمود مەشهەدانی هات لەمشەودا بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە.
بابەتی پەیوەندیدار
پڕۆسەی خوێندن بڕیاری لەسەر دەدرێت.. سبەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی پەتاكە لە هەرێم كۆببێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانیشی تایبەت…
بەهۆی بێکارەباییەوە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر دەوەستێت
بەهۆی بێکارەباییەوە لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر دەوەستێت. نەخۆشخانەی رزگاری بڵاویکردەوە،…
مەزڵوم عەبدی لەسەر سزای چیچەک کۆبانێ هاتە دەنگ
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دژی چیچەک کردوویەتی دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی…
وەزارەتی پەروەردە: پرۆگرامی خوێندن کەمدەکرێتەوە
وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکان پرۆگرامی خوێندن کەمدەکرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،…